ژن و پیاوێك بەڕووداوێكی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

لەسنوری قەزای ئامێدی بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لە نێوان پاسێكی گەشتیاران و ئۆتۆمبێلێكی دیكە ژن و پیاوێك گیانیان لە دەستدا و سێ منداڵیش لەگەڵیاندا برینداربوون.

موقەدەم ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتۆچوو لە پارێزگای دھۆك بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمشەو رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی گشتی ئامێدی بۆ ناحیەی سەرسنك نزیك گوندی (بەریكەر) روویدا، رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی ھۆندا و پاسێكی گەشتیاران بووە و لە ئەنجامدا ژن و پیاویك گیانیان لە دەستدا و سێ منداڵیشیان برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە".

ناوبراو ئاماژە بەوەشكرد، بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی ئامێدی تەرمی ئەو ژن و مێردەكەش رەوانەی پزیشكی داد كراون.


PM:07:29:11/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت