دڵه به‌خشراوه‌كه‌ی گه‌یاند و كه‌وته خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
لەکاتی گواستنەوەی دڵێکی بەخشراو هه‌لیكۆپته‌رێكی پزیشکی لە سەربانی نەخۆشخانەیه‌كی شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكا كه‌وته‌خوارەوە و تێكشكا.
هه‌لیكۆپته‌ره‌كه دڵه به‌خشراوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گواسته‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یەکێک لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەیەکی شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکی دابنرێت، به‌ڵام وه‌ك میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه بەکتوپڕی کەوتووەتە خوارەوە و لەسەربانی باڵەخانەی نەخۆشخانەکەدا تێکشکاوە".
هه‌لیكۆپته‌ره‌كه لەسەر باڵەخانەی نەخۆشخانەی "کیک " لە ناوچەی بۆیڵ هایتس لە لۆس ئانجلۆس كه‌وتوه‌ته خواهروه و به‌هۆیه‌وه سێ سەرنشینی کە لە ناویدا بوون بەسوکی برینداربوون.
ده‌رباره‌ی دڵه به‌خشراوه‌كه، میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرده كه کارمەندانی فریاگوزاری توانیویانە ئەو ساردکەرەوەیەی کە دڵە بهشخراوهکەی تێدابووە بپارێزن و بەپەلە بیگەیننە ژووری نەشتەرگەری چاندنی دڵەکە و نەشتەرگەریەکەش لەکاتی خۆیدا بۆ نەخۆشەکە ئه‌نجامدراوه.
PM:10:01:10/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 12144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت