وهزارهتی پێشمهرگه لهسهر شهڕهكهی ئهمڕۆ روونكردنهوه دهدات
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ناحیەی چەمانكێ بە ھۆی تەقینەوەیەكەوە، كە پەكەكە داینابوو، دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێكی پێشمەرگە بریندار بوون.
بابەكر فەقێ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، "پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، كە بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێك بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەكەكە لە دوورەوە تەقە لە ھێزی پێشمەرگە دەكەن، بەڵام ھێرشی راستەوخۆ نەبووە وەك ھێرشكردن بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە".
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سیشەممە، شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیە چەمانکێ سنوری ئامێدی روویدا.
PM:01:37:04/11/2020
ئهم بابهته 6040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت