ئه‌فغانستان..هێرشكرایه‌سه‌ر زانكۆی كابول و 19 خوێندكار كوژران
پۆلیسی ئەفغانستان لەدوای هێرشەکە لەبەردەم زانکۆی کابول
وێستگه نیوزـ
هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌سه‌ر زانكۆی كابول له ئه‌فغانستان و 41 كه‌س كوژران و برینداربوون، دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، هێرشه‌كه كۆتایی هات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه هێرشبه‌ره‌كان سێ كه‌س بوون و یه‌كێكیان سه‌ره‌تا بۆمبی به هێزه ئه‌منییه‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كان دوانیان كوشتووه.
ئاشكراشیكرد كه له هێرشه‌كه‌دا 19 خوێندكار كوژراون و 22ی دیكه‌ش برینداربوون، هێرشه‌كه‌ش كاتێك بووه كه به‌رپرسانی حكومه‌تی چونه‌ته ناو حه‌ره‌می زانكۆ بۆ ئاماده‌بون له پێشانگایه‌كی كتێبی ئێرانی كه له زانكۆكه كراوه‌ته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له‌دوای هێرشه‌كه بێبه‌ریبونی خۆی راگه‌یاند و دوپاتیكرده‌وه كه ده‌ستی ئه‌وانی تێدا نییه، گومانیش ده‌كرێت هێرشه‌كه چه‌كدارانی سه‌ربه داعش ئه‌نجامیان دابێت، چونكه پێشتر هێرشی هاوشێوه‌یان كردوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌فغانستان.
PM:06:05:02/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت