پۆلیسی هەولێر: كەسی دووەمی رووداوی كافتریاكە خۆی ڕادەستكرد


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكی دیكەی رووداوی تەقەكردن لەكافتریایەكی هەولێر خۆی رادەستكرد.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێ رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ڕووداوێكی شەڕكردن لە یەكێك لە كافتریاكانی نزیك ناحیەی عەنكاوە ڕوویدا كە چوار تۆمەتبار بەشداربوون، لەئاكامدا تەقە دروست دەبێت و خاوەن كافتریاكە بریندار دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ھێزەكانی پۆلیس یەكێك لە تۆمەتبارەكانیان دەستگیركرد و سێ تۆمەتباری دیكەش لە شوێنی ڕووداو ڕایانكردبوو، دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆری ھێزەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان، دواتر تۆمەتبارێك بەناوی (ڕ.خ)خۆی ڕادەستی هەواڵگری گشتی كرد و ڕادەستی پۆلیسی هەولێر كرایەوە، ڕاگیراوە بەپێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١) لە یاسای سزادان.


PM:07:10:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت