فەرسەت سۆفی وتویەتی دوو رۆژی دیكە لەكۆرۆنا چاك دەبێتەوە


وێستگە نیوز-

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەردانی بۆ لای فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پێی راگەیاندووە، كە دوو رۆژی دیكە لەڤایرۆسی كۆرۆنا چاك دەبێتەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بەدانانی وێنەیەكی خۆی و فەرسەت سۆفی لەفەیسبووكی خۆی، نووسیویەتی "چەند سعاتێك پێشتر لەلات بووم، دەستت توند گرتم و پێت گۆتم دوو ڕۆژیتر چاكدەبمەوە، وەك هەمیشە بەهێزو ئیرادە بووی، ئێستاش لە نەخۆشخانە چاوێكم لای دایكمەو چاوێكم لای تۆ".

هەروەها وتویەتی "بەڕۆح و دڵ نزای شیفا بۆ تۆ و دایكم هەموو نەخۆشان دەكەم، هەردوو دەستم بۆ ئاسمان بەرزكردۆتەوەو چاوەڕوانی میهرەبانی خودای گەورەم، هەڤاڵی چەندین ساڵی ڕێكخراوەی قوتابیان و لاوان و هەڤاڵی پێنج ساڵی سەختی پەرلەمان".

چەند رۆژێكە فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە و لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.


PM:05:58:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 18384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو