فڕۆكەیەكی سەربازی عێراق كەوتە خوارەوە


وێستگە نیوز-

بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە فڕۆكەیەكی سەربازی عێراق لە قەزای بەلەد كەوتە خوارەوە و دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

خانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی سەربازی عێراق كە بۆ مەشقكردن دەرچووبوو لە قەزای بەلەد كەوتە خوارەوەو ئەفسەرێك و جێگرەكەی گیانیان لەدەستدا، هۆكارەكەشی دروستبوونی كێشەی تەكنینكی بووە كە لە فڕۆكەكەدا دروستبووە.

فڕۆكەكە لەجۆری (سزنا كرفان 172 ) بووەو لەنزیك ناوچەی سەید محەمەد لە قەزای بەلەدی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین كەوتوەتە خوارەوە.


PM:03:36:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت