وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم: بڕیاری كۆتایی خوێندنی ئه‌مساڵ لای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مامۆستای توشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ئاستێكی باشدایه، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه به پرۆسی خوێندن وتی كه "ئه‌و بڕیاره لای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه".
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و لای ئێمه ژیانی مامۆستایان و خوێندكارانمان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، تیشی: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به بڕیاردان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامده‌درێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی گفتوگۆی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین .
له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌لكترۆنی به‌رده‌وامه، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی خوێندنی ئه‌مساڵ لای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، قۆناغی 12 ئاماده‌یی قۆناغێكی چاره‌نوسسازه‌و پێویسته سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان بخوێنرێن و كه‌م نه‌كرێنه‌وه.
PM:12:56:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت