ھاتووچۆی دھۆك بۆ شۆفێران: نەبەستی ماسک سزای بەدواوەیە
لە سبەیەوە سزای نەبەستی دەمامک جێبەجێدەکرێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی دھۆك رایگەیاند، ھەر شۆفێرێک پابەندی بەستنی دەمامك نەبێت، بەبەهای 50 ھەزار دینار سزادەدرێت و بریارەکەش لە سبەینێ شەممەوە جێبەجێدەکرێت.
عەمید فەخری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی دھۆك راگەیاند:" بەپێی راگەیەندراوی ژمارە 52ـی وەزارەتی ناوخۆ ھەر شوفێرێك لە پارێزگای دھۆك خاوەنی ھەر جۆرە ئۆتۆمبێلێک بێت، ئەگەر دەمامک نەبەستێت سزادەدرێت و لە بەیانیەوە جێبەجێدەکرێت".
وتیشی:" ئەگەر شوفێرێك سەرنشینی لەگەڵدا بێت، پێویستە ھەمویان دەمامك ببەستن، بەپیچەوانەوە شوفێرەکە بە 50 ھەزار دینار سزادەدرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر شوفێر بەتەنیا بێت یان ئەندامی خێزانەکەی لەگەڵدابن سزانادرێت".
ئەمڕۆش عه‌میدى مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بە رادیۆی فەرمی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاند، له‌رۆژى هه‌ینى 30-10-2020ه‌وه سزاى نه‌به‌ستنى ماسك له‌لایه‌ن ئەو شۆفێرانەی خۆیان و سەرنشینەکانیان پابەندی بەستنی ماسک نابن لەرێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بڕه‌كه‌ى 50 هه‌زار دیناره.
PM:11:54:30/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت