مەسرور بارزانی: هاوسۆزین لەگەڵ خەڵکی تورکیا و قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە

‌مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  بە هۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکانی تورکیا و یۆنان دەکەن و هاوسۆزی خەڵکی هەردو وڵاتەکەن لەو روداوەی بەسەریان هاتوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "هاوخەمی خۆم لە گەڵ ئەوانەی بە هۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە بوونە قوربانی دەردەبڕم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هاوسۆزم لە گەڵ خەڵکی تورکیا و یۆنان لەم کاتە سەختەدا".

ئەمڕۆ ھەینی بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای "سەفریحەسار"ی سەر بەپارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا ھەژاند، قوڵی بومەلەرزەکە 16.54 کیلۆمەتر بووە و نزیکەی 17 کیلۆمەتریش لە ناوەندی قەزاکەوە دوربووە.

بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا بۆ 12 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەرزبوەوە و 438 کەسیش برینداربوون.


PM:11:30:30/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو