مەزڵوم کۆبانی: پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا دەکەین

‌مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات

وێستگەنیوز-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بەهۆکاری روداوی بومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیر پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی تورکیا دەکەن و ئومێدەوارن ئەو وڵاتە بەکەمترین زیان لەو دۆخە سەختە رزگاری بێت کە پێیدا تێپەڕدەبێت.

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، بەناوی گەلی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریاوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئەوانە دەکەن کە لە روداوی بومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئومێدەوارن تورکیا بە کەمترین زیان لەو روداوەی بەسەریدا هاتوە رزگاری بێت.

ئەمڕۆ ھەینی بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای "سەفریحەسار"ی سەر بەپارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا ھەژاند، قوڵی بومەلەرزەکە 16.54 کیلۆمەتر بووە و نزیکەی 17 کیلۆمەتریش لە ناوەندی قەزاکەوە دوربووە.

بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا بۆ 12 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەرزبوەوە و 438 کەسیش برینداربوون.





PM:11:07:30/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو