بومەلەرزەیەکی بەهێز رۆژئاوای تورکیای هەژاند

‌شوێنی بومەلەرزەکە

وێستگەنیوز-
کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا هەژاند و تائێستا زیانەکان نەزانراون.

دەزگای روداوە سروشتییەکان و فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای "سەفریحەسار"ی سەر بەپارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا هەژاند.

ئەوەش هاتوە، قوڵی بومەلەرزەکە 16.54 كيلۆمەتر بووە و نزیکەی 17  كيلۆمەتریش لە ناوەندی قەزاکەوە دوربووە، لەچەند شوێنێکدا بومەلەرزەکە بووەتەهۆی روخانی ماڵ و ژمارەیەک باڵەخانەی بازرگانی و بەڕونی لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، بە هەموو توانایەکی دەوڵەتەوە لەپاڵ ئەو هاووڵاتیانەدا دەبن کە بومەلەرزەکە کاریگەریی کردوەتە سەر ژیانیان و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش کەوتوونەتە جموجوڵ بۆ هاوکاریی خەڵکی زیانلێکەوتوو دەکەن.


PM:04:19:30/10/2020






ئه‌م بابه‌ته 5152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو