په‌روه‌رده‌ی عیراق: له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو رۆژ وانه‌ له‌ پۆله‌كاندا ده‌خوێندرێت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
پەروەردەی عیراق بڕیاریدا لە هەفتەیەكدا دوو رۆژ وانە لەناو پۆلەكاندا بخوێنرێت و دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنیش درایە وەزارەتی تەندروستی.


قوسەی یاسری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: لیژنەكەیان و وەزارەتی پەروەردەی عیراق كۆبوونەتەوە و بڕیاردراوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها دوو رۆژ لە هەفتەیەكدا، دەرگای خوێندنگاكان بكرێنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكرێن بە دوو بەش و بەشێكی لە ناو خوێندنگاكان دەخوێنرێت و بەشەكەی تری بە شێوەی ئۆنلاین دەوترێتەوە.

هه‌روه‌ك روونیشیكرده‌وه‌: دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دراوەتە وەزارەتی تەندروستی، كە بەپێی دواین پێشهاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار لە كاتی دەستپێكردنی خوێندن بدات.


AM:11:41:30/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 29292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو