ترهمپ: پێویستە بەپەلە هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەكان رابگیرێت
دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ فەڕەنسا نیشاندا و رایگەیاند، "پێویستە بەپەلە هێرشی ئەو ئیسلامییە توندڕەوانە رابگیرێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەر بڵاویکردەوە، دڵیان لەگەڵ خەڵکی فەڕەنسایە و ئەمریکا لەم شەڕەدا لەگەڵ کۆنترین هاوپەیمانی خۆی دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەم دۆخەدا بمێنێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، گەنجێکی موسوڵمان لە شاری نیس لە فەڕەنسا، بە چەقۆ هێرشیکردە سەر کەنیسەیەک و دوو کەسی کوشت و ژنێکیشی سەربڕی.
بەپێی میدیاکانی فەڕەنساش، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامدا، کۆچبەرێکی تونسی تەمەن 21 ساڵە و ناوی ئیبراهیم عوساویە، چەند هەفتەیەکە لە ئیتاڵیاوە گەیشتووەتە وڵاتەکەیان و لە دوای هێرشەکەش دەستگیرکراوە.
AM:09:56:30/10/2020
ئهم بابهته 1804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت