داعش له‌ جه‌له‌ولا هێرشێكی ئه‌نجامداو پۆلیسێك كوژرا


وێستگه‌ نیوز ـ
شەوی رابردوو، لە ناحیەی جەلەولا چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتنی دیالە و بەوهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.


سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووه‌، "لەسەر پردی حەلوان لە باکوری ناحیەی جەلەولا چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر بارەگایەکی فەوجی پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای دیالە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆماوەیەک شەڕ لە نێوانیاندا روویداوە و بەوهۆیەوە، پۆلیسێک کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی داعش نەزانراوە".

هەفتەی رابردووش، گروپە چەکدارەکانی ئەو ناوچەیە لەو شوێنەدا بازگەی کاتییان دانا و تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی کرد، هەر لەو رووداوەدا سێ هاوڵاتی بەرەگەز عەرەبیان کوشت و دووانی دیکەشیان بریندارکردبوو و سێ کەسیشیان رفاندبوو، هاوکات سێ ژنیشیان دەستگیرکردبوو، کە پاش ماوەیەک ئازادیان کردن.


AM:09:12:30/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت