له عیراق 45 توشبوو گیانیان له ده‌ستدا و هه‌زاران توشبوی نوێش تۆماركران
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 45 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ هه‌زار و 804 توشبوی نوێش تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، سێ هه‌زار و 804 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 467 هه‌زار و 775 توشبوو.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 45 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته 10 هه‌زار و 815 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زارو 376 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 394 هه‌زار و 386 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
PM:04:11:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت