بزووتنهوهی گۆڕان: پەیامبەری ئیسلام نمونەو پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی
وێستگه نیوز ـ
بزووتنهوهی گۆڕان، بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغهمبهری ئیسلام محەمەد (د.خ)، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگهیاند، پەیامبەری ئیسلام نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی.
له پهیامهكهدا بزووتنهوهی گۆڕان رایگهیاندووه: "بە بۆنەی یادی لە دایکبونی پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلی کوردی مسوڵمان و تەواوی گەلانی مسوڵمانی جیهان دەکەین".
ئاماژهی بهوهشداوه: "هیوادارین ئەم بۆنە ئاینیە پیرۆز و گەورەیە، هاندەری ئاشتی و چاکەخوازی و سەقامگیری سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی بێت بۆ تەواوی کۆمەڵی مرۆیی و کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەت، هاوکاتیش سەرەتای کۆتایی ئەم نەخۆشیە کوشندە (کۆرۆنا) بێ کە زیانی گیانی و مرۆیی زۆری لە میللەتان و دانیشتوانی عیراق و کوردستان داوە".
بزووتنهوهی گۆڕان دهشڵێت: "پەیامبەری ئیسلام (د.خ) نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و ئیسڵاحی خەڵک و دەسەڵات، کە رێزگرتن لە جیاوازی و بیروباوەڕە جیاوازەکان دەکاتە هەوێنی پێکەوەژیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە و شایستە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی".
AM:08:30:29/10/2020
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت