به ڤیدیۆ.. لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا گرژی دروست بوو
وێستگه نیوز ـ
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا.
له دانیشتنی ئهمڕۆی پهرلهمانی كوردستاندا بههۆی دروستبوونی گرژی له نێوان دوو فراكسیۆنی پهرلهمانهوه گرژی درووست بوو و بههۆیهوه دانیشتنهكه راگیرا.
لە دانیشتنەکەدا فراكسیۆنی نهوهی نوێ داوای هۆکاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کرد، فراکسیۆنی یەکێتی هێرشی کردە سەر نەوەی نوێ و بەهۆی دروستبوونی گرژیشەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا.
بەپێی زانیارییەکان شەڕەدەبە لە نێوان پەرلەمانتاراندا دروستبوو و لە ئێستاشدا پاسەوانانی سەرۆکی پەرلەمان چوونەتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکە.
PM:03:09:27/10/2020
ئهم بابهته 4536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت