لە دھۆك 303 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆك چاكبوونەوەی 303 توشبووی كۆرۆنای لە پارێزگاكە راگەیاند و بەپێی ئامارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە، كۆی گشتی چاكبوان لە پارێزگاكە گەیشتوه‌تە نو  ھەزار و 608 كەس.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆك لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و مانەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 303 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕاوتەنەوە ماڵەوە.
 
بەپێی راگەیەندراوەكەی تەندروستی دھۆك، كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگاكە گەیشتە نو ھەزار و 608 كەس، ئێستاش 10 ھەزارو 974 توشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.


PM:12:52:27/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت