بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، یەکێتی دوو پۆستی دیکەی لە حکومەتی هەرێم پڕکردەوە

‌ بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بریکاری وە‌زارەتی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و وەزارەتی دادی دەستبەکاربوون

وێستگەنیوز-

لەچوارچێوەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پڕکردنەوەی پشکی لایەنەکان، ئەمڕۆ بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەردو پۆستی بریکاری وە‌زارەتی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و وەزارەتی دادی وەرگرت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ بەبەشداری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم حەکیم ولیان وەک بریکاری وە‌زارەتی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن دەستبەکاربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها لە مەراسیمێکی دیکەدا شیلان عارف، وەک بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و هەردو بەرپرسەکەش لەسەر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جگە لە جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پلاندانان، رۆشنبیری، کشتوکاڵ، خوێندنی باڵا، دەستەی گەشتوگوزاری، وەزیرێکی هەرێم و دەستەی گشتی مین-ی وەرگرتوە لەگەڵ لە ژمارەیەکی پۆستی دیکەی وەک بریکاری وەزیر، راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی.


PM:12:11:27/10/2020














ئه‌م بابه‌ته 3152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو