زیاتر لە 73% توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان چاکبوونەتەوە

‌ئێران لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین کاریگەری پەتاکەی تێدا دەرکەتوە

وێستگەنیوز-

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا زیاتربووە لە 400 هەزار توشبوو و کۆی گشتی توشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 43 ملیۆن و 777 هەزار کەس.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی چاودێری و بڵاودەکرێنەوە، تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تا ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتوەتە 43 ملیۆن و 777 هەزار و 856 کەس، لەو ژمارەیەش 32 ملیۆن و 182 هەزار و 568 توشبو چاکبونەتەوە و  ملیۆنێک و 164 هەزار و 520 توشبوش گیانیان لە دەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  8 ملیۆن و 962 هەزار و 783 توشی پەتاکە بون، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا ملیۆنێک و 156 هەزار و 1498 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 574 هەزار و 856 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.


AM:08:59:27/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت