پەرلەمانتارێک: پرساندنی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەیی و وەزیری دارایی بەبێ ئامادەبونی خۆیان بەڕێوەدەچێت

‌ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (تشرینی یەکەمی 2020)

وێستگەنیوز-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە بابەتی پرساندنی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی بەبێ ئامادەبونی خۆیان بەڕێوەدەچێت و چەند راپۆرتێکی حکومەت لەبارەی پرسیاری پەرلەمانتاران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بۆیە بڕیاریانداوە وەک بەشێک لە پەرلەمانتاران "بەشدارى دانیشتنێک ناکەین نمایش بێت!".

دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دانیشتنى پەرلەمان، بۆ دەنگدان لەسەر پرساندنى سەرۆکى حکومەت، جێگرەکەى و وەزیرى دارایى بەڕێوە دەچێت، بە بێ ئامادەبونى خۆیان و بە خوێندنەوەى چەند ڕاپۆرتێک "پرۆسەکەش لە نمایش دەچێت، بۆ پوچەڵکردنەوەى هەمو ئەو قسە و ڕەخنانەى بە درێژایى ئەم کابینەیە کراون و گیراون، پاساودانى ئەمو ئەو کارانەیە، کە شانى خەڵکیان قورس کردوە، بە بڕینى موچەشەوە، بۆیە بەشدارى لە دانیشتنێکدا ناکەین زیاتر لە نمایش بچێت و ئێمەش بینەر بین، بەشێک نابین لە متمانە دانەوە بەم کابینەیە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "تا ئێستا، ئەم کابینەیە وەڵامى بۆ ئەنجام نەدانى چاکسازى گشتگیر و جێبەجێنەکردنى چاکسازى، کۆرۆنا و تۆمەتبارکردنى خەڵک و لایەنى ترە. وەڵامى بۆ پێنەدانى موچە و دواکەوتنى بە 60 ڕۆژ جارێک، حکومەتى عێراق و پارەکەى بەغدایە. وەڵامى بۆ کۆنەکردنەوەى پارە و داهاتى خۆى، دروستبونەوەى شەڕى ناوخۆیە".

دابان محەمەد ئەوەشی خستوەتەڕو، وەڵامى حکومەت بۆ قاچاغچێتى سنورەکان، بونى دوو ئیدارەیى و نەبونى دەسەڵاتى حکومەتە بەسەر هەندێک کەس و ناوچەدا، وەڵامى بۆ ناڕەزایى و خۆپیشاندان، "چاوسورکردنەوە" و گرتن زیندانى کردنى ڕۆژنامەنوسان و چالاکانە، لەگەڵ داخستن و سانسۆرى دەزگاکانى ڕاگەیاندن.


PM:10:02:26/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت