مه‌سرور بارزانی: ئاسایش و ئاشتیی هه‌رێم كاری له‌پێشینه‌یه و رێگه ناده‌ین بخرێته مه‌ترسییه‌وه
مەسرور بارزانی
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ گرووپی هێرشکاری راگەیاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند" ئاسایش و ئاشتیی کاری لەپێشینەیانە و رێگە بە کەس نادەن تێکیان بدات. "
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی "سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکەم بۆ دەستگیرکردنی ئەو گرووپانەی کە مەبەستیان بووە کاری ئاژاوەگێڕانە لە کوردستان بکەن".
راشیگه‌یاندوه" ئاسایش و ئاشتیی [هەرێمی کوردستان] کاری لەپێشینەیانە و "رێگە بەهیچ کەسێک نادەین بیخاتە مەترسییەوە".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 بڵاویكرده‌وه،
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەمان لە هەرێمی کوردستان پوچەڵکردەوە و چەندین کەسیشمان دەستگیرکرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکاندا هەیە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو پلان پوچەڵکرانەوە، کە یەکێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە پلانی بۆ دانرابوو، بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و هەواڵگریی و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان پوچەڵکرانەوە"، دەشڵێت، "هەندێک لەپلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عیراق و دانیشتوی وڵاتانی ئەوروپاوە هەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاڕاستەکراون".
PM:06:50:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت