پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكیان به بڕێك دراوی ساخته‌وه ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه بڕێكی پاره‌ی ساخته‌ی بیانیی پێ بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه بەشی پۆلیسی ڕێککاری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان تۆمەتبارێکیان بەناوی (چ. گ. ك) دەستگیر کردوه و لەکاتی دەستگیر کردنی بڕی هه‌زار یۆڕۆ-ی ساخته‌ی پێ بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه كه ده‌ست به‌سه‌ر دراوه ساخته‌كه‌دا گیراوه و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێکخرا و بەپێی ماددەی (298/289) لە یاسای سزادان تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوە.
PM:04:49:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت