داواكراوێك لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیسی دهۆک کوژرا

‌تۆمەتبارەکە و منداڵەکەی

وێستگە نیوز

درەنگانێکی شەوی رابردوو شەڕە تەقە لە نێوان گەنجێکی داواکرا و و ھێزەکانی پۆلیس لە سەر شەقامی گشتی نێوان قەزا زاخۆ و پارێزگای دھۆک روویدا، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک برینداربوو و گەنجەکەش كوژرا.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا مقەده‌م ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک راگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر ھاتوچۆی ئەو تۆمەتبارە بەناوی (ف - ع - س) کە لەلایەن دادگاوە داواکراوبوو توانرا شوێنەکەی دەستنیشان بکرێت".

وتیشی: "بەبڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دھۆک مەفرەزەیەکی پۆلیسی پاراستنی چالاکی مەدەنی بەسەرپەرشتی چەندین ئەفسەر پێکھێنرا و ھەوڵی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە درا بەڵام خۆی رادەست نەکرد".

ئاماژە بەوەشکرد: "لە شەقامی گرشین لە نزیک بانزینخانەی باوەر ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا بەڵام تۆمەتبارەکە ھەر خۆی رادەست نەکرد و دواتر تۆمەتبارەکە تەقەی لە ھێزەکانمان کرد، بەداخەوە ئەفسەرێک بە پلەی مقەده‌م بەناوی (شڤان حاجی) بەسەختی برینداربوو، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس وه‌ڵامیاندایه‌وه‌ و تۆمه‌تباره‌كه‌ش كوژرا".


PM:02:25:26/10/2020






ئه‌م بابه‌ته 13940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت