به‌رپرسێكی ته‌ندروستی: هێشتا زووه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت له‌وكاته‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ توشبون به‌ كۆرۆنا زیادی كرده‌ و مامۆستایان و خوێندكاران پابه‌ند نین به‌ خۆپارێزی.

د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ سایتی ناس كورد-ی راگه‌یاندوه‌ "لەو كاتەی قوتابخانە و خوێندنگەكان كراونەتەوە و بەپێی داتاكانی لایان، حاڵەتەكانی توشبون بەكۆرۆنا لە زیادبوندایه‌."

ونیشی "بەگوێرەی‌ زانیارییەكان پابەندبوون باش نییە لەلایەن مامۆستا و خوێندكارەوە، لەدەرەوەی پۆلیش تێكەڵبوونی زیاتر هەیە، بۆیە دەیانەوێت ئاگایی‌ زیاتر لەسەر ئەوە بكەن كە پێویستە زیاتر پابەندبن".  

د.خاڵس ئاماژەی بەوەكرد، بۆ كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەكان لە سه‌ره‌تای مانگی داهاتودا جارێ زووە، وەك ئەنجومەنی وەزارەت و ئەنجومەنی باڵای راوێژكاریش لەسەر ئەو رایە بوون كە هێشتا زووە بۆ كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگەكان، ئەوانەشی تائێستا بڕیاری كردنەوەیان دراوە قسەیان لەسەریان هەیە كە دەبێت زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن.  
  
جەختیشیکردەوە، دەبێت لەنێو خوێندنگەكان رێگە نەدرێت هیچ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارێك بەبێ دەمامك بچنە ژوورەوە و تەنانەت لەكاتی وانە وتنەوە و پرسیار و وەڵامیشدا نابێت دەمامك لاببرێت.  
  
پێشتر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم پێشتر  رایگەیاندبوو، تا رۆژی 1ی تشرینی دووەم چاوەڕێ دەكەن تا بزانن دۆخی كۆرۆنا بەكوێ دەگات دواتر بڕیار لەكردنەوەی پۆلەكانی دیكەش لەقوتابخانەكان دەدرێت.  

ئێستا تەنها قۆناغی 12ی یٔامادەیی و پۆلەكانی 1 و 2ی بنەڕەتی لەنێو خوێندنگەكان دەوام دەكەن، ئەوانی دیكەش بەشێوەی یٔەلیكترۆنی، بەڵام لە پارێزگاکانی‌ سلێمانی‌ و هەلەبجە بەهۆی‌ بایكۆتی مامۆستایانەوە دەوام دەستی پێنەکردووە.  


PM:11:44:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 8480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو