فڕۆکە جەنگیيەکانی تورکیا سنوری قەزای ئاکرێ بۆردومان دەکەن
وێستگە نیوز-
ئهمشهو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندەواری سنوری ناحیەی دینارتە-ی سەر بە قەزای ئاکرێ-یان لە سنوری پارێزگای دھۆک بە سەختی بۆردومان كرد.
بەپێ زانیارییەکانی وێستگه نیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی ئامادای کانی تۆزێ-ی سەر بە ناحیەی دینارتە-ی لە قەزای ئاکرێ بە سەختی بۆردومان كردوه.
پهیامنێری وێستگه نیوز له دهڤهری بادینان رایگهیاند كه تائێستا زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە بهڵام بۆردومانی ئەو دەڤەرە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بەردەوامە.
ئێوارەی ئەمڕۆش لە نزیک گوندی بامشمش-ی سەربە ناحیهی دینارتە شەرە تەقە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە روویدا و بەڵام ھیچ زیانێکی گیانيی نەبوو.
PM:11:11:25/10/2020
ئهم بابهته 1600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت