له‌ ئاكرێ سێ کەس له‌ روداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

‌روداوەکە

وێستگە نیوز-

ئەمشەو لە سنوری قەزای ئاکرێی سەربە پارێزگای دھۆک رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری وەرگەران روویدا و بەوھۆیەوە سێ سەرنشین برینداربوون.

مقەدم ئازادا تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆک رایگەیاند:" ئەمشەو رووداوێکی ھاتوچۆ لە نزیک گوندی شەرمنی سەر بە قەزای ئاکرێ روویدا".

وتیشی:" رووداوەکە لە جۆری وەرگەرانبووە و بەوھۆیەوە سێ سەرنیشنی ناو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران".



PM:10:57:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت