سه‌رحه‌د قادر: داعش گۆڕانکاری دەکات و چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرێتە کەرکوک


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ رێكخراوی داعش ده‌ستی به‌ گۆڕانكاری كردوه‌ و چه‌ند به‌رپرسێكی نوێی ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركوك كردوه‌، هاوكات ناوی هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌شی ئاشكرا كردوه‌.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاندوه‌ كه‌ جارێکی دیکە چەکدارانی داعش چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرنە سنوری کەرکوک و بەپێی زانیارییە نوێیه‌کان یٔێستا ئەو گروپە هەندێ گۆڕانکاریان کردوە.

ده‌شڵێت كاری نوێی رێكخراوی داعش دانانی  بۆمبی چێندراو و بازگەی وەهمی و پەلاماردانی هێزە ئەمنیەکان و كاری رفاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌ له‌ هاوڵاتیان و ئه‌و کەسانەی لەگەڵ هێزه ئەمینەکان کاردەکەن یاخود کارمەندی هێزە عیراقییەکانن.

عه‌مید سه‌رحه‌د رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ داعش له‌ سنوری كه‌ركوك، ئه‌م گۆڕانکارییه نوێیانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌:

"قاطع عەباسی تا دەگاتە لای نەهر دجلە..
قاطع زاب تا دەگاتە لای گوندی سارتک حلوات قاگع ملتەقا تادەگاتە لای گوندەکانی منصوریه..
قاطع ماحوز تا دەگاتە لای گوندەکانی مدینەو حەویجە 
قاطع ڕیاز تادەگاتە لای مشروع ئاو وادی نفط ..
قاطع ڕەشاد تادەگاتە جەوالەو وادی زغیتون..
قاطع دوبز تادەگاتە گوندەکانی البوحمدان الدە نادش..
قاطع حەمرین و گوندەکانی گەرحه قازان .
قاطع داقوق وادی زەرگەو غێدە.."

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ناوی هه‌ندێك له‌و به‌رپرسه‌ نوێیانه‌ی رێكخراوی داعشیشی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ هێنراونه‌ته‌ سنوری كه‌ركوك:
۱ـ وەلید عبداللە عمر/ابو اسعد
۲ــ عبدالمجید حمید الحبیدی
۳ــ محمد احمد العزی
٤ــ فتاح عبد الرحمن شاهری
٥ــ وعدالله احمد حسن
٦ــ عبدالرحمن حسین عمر الكومی 
۷ـ محمد حسن الحمدانی
٨ـ سمیر علی سلطان /ابوعلی 
۹ــ احمد محمود / ابو خزیجه


PM:09:56:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو