ژووری ئۆپراسیۆنهكانی ههولێر 12 بڕیاری نوێی دهركرد و چەند شوێنێک دادەخات
وێستگه نیوزـ
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بهرهنگاربونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكرن له زیاتر بڵاوبونهوهی ڤایرۆسهكه 12 بڕیاری دهركرد و بڕیاری دا چهند شوێنێك دابخات و سزای سهرپێچیكارانیش بدات.
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ههولێر راشیگهیاندوه كه له كۆبونهوهی ئێوارهی ئهمڕۆدا بڕیار دراوه ئهگهر هەر کەسێک پابەندنی رێنماییەکان نەبێت، سزا بدرێت و بڕیارهكانیش لەدوای 12ی شهوی 26/27ی ئهم مانگهوه دهچێته بواری جێبهجێكردنهوه.
ژووری ناوبراو بڕیاریشیداوه كه هەموو یانهیەكی شهوانه و شوێنهكانی نێرگهلهكێشان و یانهكانی مهی خواردنهوه و موزیك ولایف و ئاههنگی شهوانە دابخرێن.
دهقی بڕیارهكانی ژووری ئۆپراسیۆنهكانی ههولێر:
یەکەم/ لێژنەی قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چاودێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، ڕاسپێردراون بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
دووەم/ دەبێت سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک)نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمە ی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.
سێیەم/ پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەهێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
چوارەم/ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم/ ئەم شوێنانە دادەخرێن:-
(هۆڵهكانی ئاههنگگێران، هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومەیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک)
شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-
(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان)
حەوتەم/ (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
هەشتەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، لهههرشوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه) رێنماییه تهندروستیهكان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبهجێ نهكرێت، دهست بهجێ ئهم شوێنه ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.
نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دەیەم/ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوا لە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم کراوە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.
یانزەهەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.
دوانزەهەم/ سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڕێگە بەهیچ گروپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 26 لەسەر27ی 10ی 2020، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:08:43:25/10/2020
ئهم بابهته 3940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت