چین به بڕی پێنج ملیار دۆلار پڕۆژهیهك له ههولێر جێبهجێ دهكرێت
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ
سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند، حكومەتی چین بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پڕۆژەیەك لە ھەولێر جێبەجێدەكات، دەشڵێت، بەوەش زیاتر لە هەشت ھەزار ھەلی كار بۆ ھاوڵاتیان دەرەخسێنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یهكهمی 2020، سامان عارەب، سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، "لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ كۆمپانیای پەكین-ی چینی دەرخستەیان پێشكەش بە دەستەی وەبەرھێنان كرد، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و نیشتەجێبوون".
راشیگەیاندووە، بەپێی دەرخستەكە پڕۆژەكە ھەمەلایەنە و بە بڕی پێنج ملیار دۆلار جێبەجێدەكرێت و بریتیە لە شارێكی گەشتیاری نیشتەجێبوون کە دەریاچەی ئاو و شوێنی وەرزشی تیادا دروستدەکرێت.
ئهوهشی وتووه، "بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە هەشت ھەزار ھەلیكار دەڕەخسێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "دەرخستەی پڕۆژەكەمان ئاڕاستەی شارەوانی ھەولێر كردووە و وەزیری شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی ھەولێر لەسەر خەتن بۆ دابینكردنی زەوی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کە شوێنێك لە باكووری رۆژئاوای ھەولێر دیاریكراوە، وەبەرھێنەرە چینیەکان سەردانی زەوییەكەیان كردووە و لە دوای دابینكردنی زەوی و تەواوبوونی رێكارەكان دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لەسەر رووبەری دوو ھەزار دۆنم زەوی دەكرێت.
PM:02:44:25/10/2020
ئهم بابهته 3908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت