داوای زیادكردنی مووچه‌ی 250 هه‌زار كرێكاری عیراقی ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
فەرمانگەی خانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند، بە نیازن مووچەی زیاتر لە 250 هەزار کرێکاری خانەنشین زیادبکەن و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یه‌كه‌م، سلێمان داود یاریدەدەری گشتی فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی فەرمی عیراق رایگەیاند: "یاسای ژمارە 39ی ساڵی 1971 بەرزکراوەتەوە بۆ لای وەزیر تا ئەویش بەرزی بکاتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش پەرلەمان دەنگ لەسەر هەموارکردنی بدات".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هەموارکردنەوەکە زیادکرنی مووچەی کرێکارە خانەنشینەکان و ساڵی خانەنشینکردن و بیمەی تەندروستی و چەند تایبەتمەندییەکی تر دەگرێتەوە".

باسی لەوەشکرد، ژمارەی کرێکارەکان دەگاتە 250 هەزار کرێکار و دوو مانگ جارێک مووچەیان پێدەدرێت و دەگاتە 15 ملیار دیناری عیراقی، کە کەمترین بڕی مووچەی خانەنشینی 32 هەزار دینارە.



PM:01:11:25/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 9760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت