عەبادی: كێشه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم له‌گه‌ڵ هێزه خۆسه‌پێنه‌ره‌كان بوو نه‌ك گه‌لی كورد
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر
وێستگه نیوز ـ
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق رایگه‌یاند، كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگال ته‌مومژی پێوه‌دیاره و له خزمه‌تی وڵاتانی تردایه، دەشڵێت: "كێشه‌كانی به‌غداش له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌گه‌ڵ هێزه خۆسه‌پێنه‌ره‌كان بوو نه‌ك گه‌لی كورد".
عه‌بادی وتی: "له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئێستای حكومه‌تی عیراقدا نیم و له شێوازی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا نازاڕیم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌وڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌تایبه‌ت رێككه‌تنه‌كه‌ی شنگال".
وتیشی: "ته‌مومژ و شتی نادیار له رێككه‌وتنی شنگالدا ده‌بینین، ده‌بینین ئه‌و رێككه‌وتنه له خزمه‌ت لایه‌نی ده‌ره‌كیدایه و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی پته‌و و شه‌فاف دانامه‌زرێت و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات".
حه‌یده‌ر عه‌بادی روونیشیكرده‌وه: "من دوژمنی كورد نیم ته‌نها ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی خۆم به‌جێگه‌یان بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی عیراق".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر راشیگه‌یاندووه كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار لایه‌نگری هێزی ده‌ره‌كی نه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی خۆی فه‌رامۆش نه‌كات، كێشه‌كانی به‌غداش له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌گه‌ڵ هێزه خۆسه‌پێنه‌ره‌كان بوو نه‌ك گه‌لی كورد.
AM:11:04:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت