پەرلەمانی عێراق بازنەکانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگا یەکلاکردەوە

‌پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد

وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکاندا و بازنەکانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگا یەکلاییکردەوە، یەکلاییکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەواش بۆ رۆژی دوشەممە دواخران.

سنوری پارێزگای هەولێر کە 15 کورسی لە پەرلەمان هەیە بەم شێوەیە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە: 

قەزاکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان و شەقڵاوە یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

قەزاکانی دەشتی هەولێر، کۆیە و خەبات  یەک بازنە هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

بەشی رۆژهەڵاتی شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.

بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر یەک بازنەی هەڵبژاردن دەبێت و دوو نوێنەری دەچێتە پەرلەمانی عێراق.


پارێزگای سلێمانی کە 18 کورسی لە پەرلەمان هەیە بەم شێوەیە بەسەر پێنج بازنەدا دابەشکراوە: 

باکوری قەزای سلێمانی، شارباژێر و ماوەت یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

باشوری قەزای سلێمانی و قەرەداغ  یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

هەڵەبجە، سەیدسادق، شارەزو و پێنجوێن یەک بازنەی هەڵبژاردنن و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

قەڵادزێ، رانیە و دوکان یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان  یەک بازنەی هەڵبژاردنن و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمان

پارێزگای دهۆک کە 11 کورسی هەیە لەپەرلەمان و بەم شێوەیە بەسەر سێ بازنەدا دابەشکراون:

قەزای دهۆک و ئامێدی یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق

قەزاکانی زاخۆ و سێمێل یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و سێ نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق

قەزاکانی ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش یەک بازنەی هەڵبژاردنن  و چوار نوێنەریان دەچێتە پەرلەمانی عێراق


PM:08:09:24/10/2020










ئه‌م بابه‌ته 7104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت