ئه‌مڕۆ گۆڕی بەکۆمەڵی ژنانی ئێزدی لە شنگال هەڵدەدرێتەوە
وێستگه نیوز-
ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، له رێوڕه‌سمێكدا گۆڕێکی بەکۆمەڵی ژنانی کوردی ئێزدی لە شنگال هەڵدەدرێتەوە و پێشبینی دەکرێت روفاتی زیاتر لە 75 ژنی کوردی ئێزدی تێدابێت.
لە رێوڕەسمەکەدا، نوێنەری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری دەستەی لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکانی تاوانی شنگال لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیان ئاماده‌ن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا بە سێ قۆناغ 17 گۆڕ لە گوندی کۆجۆ 11 گۆڕی بەکۆمەڵ هه‌بوون و شەش گۆڕیش تاکەکەسی بوون، هەڵدرانەوەی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ لەو گوندە تەنیا دوو گۆڕی بە کۆمەڵ ماونەتەوە.
لە ساڵی 2014 رێكخراوی داعش هێرشی کردە سەر شنگال و بەشێکی خەڵکەکەی کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن کرد، هاوکات دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی شارەکە کە کوردانی ئێزدی بوون، ئاوارەبوون.
AM:11:27:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت