به‌وێنه‌: به‌هۆی‌ روداوێكی‌ هاتوچۆوه‌ چوار كه‌س برینداربوون



وێستگه‌ نیوز-
لەسەر رێگەی سەرەكی كەركوك - سلێمانی، روداوێكی هاتوچۆ رویدا و بەو هۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێك برینداربوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، كاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک - سلێمانی لە ئاست کۆمەڵگای تەیناڵ لەسنوری ناحیەی بازیان ئۆتۆمبێلێکێ جۆریBMW وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون، هه‌مویان ئەندامی یەک خێزانن و لە سێ ئافرەت و پیاوێك پێكهاتوون.


AM:11:01:24/10/2020








ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو