مەسرور بارزانی: پاڵپشتیی پێویستی منداڵانی ئۆتیزم دەکەین

‌مەسرور بارزانی

وێستگە نيوز ـ
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەو ئاڵنگارییانە تێدەگەن منداڵانی ئۆتیزم و خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی دەبنەوە، بۆیە 585 هەزار و 240 دۆلاریان بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە هەولێر دابینکردووە.

 
لە هەژماری تویتەری خۆی، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە منداڵانی ئۆتیزم کە پاڵپشتیی پێویستیان بۆ دابین دەکەن، پلانیشیان هەیە وەبەرهێنان لە سەنتەرەکانی ئۆتیزم لە هەموو هەرێمی کوردستان بکەن.
 
ئۆتیزم گرفتێكی مێشك و کۆئەندامی دەمارە، منداڵ لە سێ رووەوە نائاسایی دەبێت: لایەنی کۆمەڵایەتی و تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی دیکە، لایەنی پەیوەندیکردن بە چواردەور و گەیاندنی هەستەکانی خود و تێگەیشتن لە هەستی کەسانی دیکە. هەروەها هەندێک هەڵسوکەوتی سەیر و دووبارە. بەشێوەیەکی گشتی لە تەمەنی دوو بۆ سێ ساڵییەوە هەست بە نیشانەکانی دەکرێت.


AM:08:31:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو