توركیا دەڵێت ئەندامێكی پەكەكەی لە باكووری عێراق رفاندووە


وێستگە نیوز-
دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت) رایگەیاندووە، داواكراوێكی پەكەكەی لە باكووری عێراق دەستگیركردووە و گواستوویەتییەوە بۆ توركیا.  
 
ئاژانسی فەرمی توركیا كە پشتی بەسەرچاوەیەكی ئەمنی بەستووە ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی میت لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە باكووری عێراق و دوای دەستنیشانكردنی شوێنی مانەوەی (فەرھاد تەكینەر) بەنازناوی (فورات بۆتان) كە گەریلایەكی پەكەكە-یە و لە لیستی داواكراوانی توركیایە، دەستگیری كردووە و گواستراوەتەوە توركیا. 
 
ئەوەش لەكاتێكدایە تائێستا پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ھیچ راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی گەریلاكەی بڵاونەكردووەتەوە.

میدیای توركیا بڵاویكردۆتەوە، فەرھاد تەكینەر بەرپرسیاربووە لە كوشتنی ١٤ سەرباز و برینداركردنی ٥٦ سەربازی دیكەی توركیا لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە. 


PM:02:56:23/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت