تۆمەتبارێك بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیر دەكرێت



وێستگە نیوز-

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركردووە و رادەستی دادگا كراوە.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نووسینگەی بەحركە، كەسێكیان بە ناوی (ك.م.ع) دانیشتووی گەڕەكی كورانی عەنكاوە بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كردووە كە هەڵسابوو بە چەند تاوانێكی دزی لە شاری ئەتكۆنز/ ئازادیی نوێ، گەنجان ستی، هەرشەم دوو، كە بڕێكی زۆر پارە و زێڕ و چەند مۆبایلێكی دزیبوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و رادەستی دادگا كرا.


PM:02:22:23/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت