لە دھۆك 207 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆك چاكبوونەوەی 207 توشبووی كۆرۆنای لە پارێزگاكە راگەیاند و بەپێی ئامارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە، كۆی گشتی چاكبوان لە پارێزگاكە گەیشتۆتە ھەشت ھەزار و 723 كەس.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 207 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕاوتەنەوە ماڵەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی تەندروستی دھۆك، كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگاكە گەیشتە ھەشت ھەزار و 723 كەس، ئێستاش 10 ھەزارو 299 توشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.
PM:12:52:23/10/2020
ئهم بابهته 2980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت