بەڤیدیۆ.. دوو رۆژە ئاگرێک لەسنوری ئامێدی کەوتوەتەوە و کۆنتڕۆڵنەکراوە

‌دیمەنێک لە ئاگرەکەی ئامێدی

وێستگەنیوز-

بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە بناری چیای مەتین سەر بە قەزای ئامێدی، دوو رۆژە ئاگر بە ئاقاری گوندەواری دەڤەری نھێل کەوتووە و کونترۆڵنەکراوە.

پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی ھەبوونی بارەگاکانی پەکەکە، ئاقاری گوندی سەرگەلێ و سگێرێ سەر بە دەڤەری نھێل لە بناری چیای مەتین بۆردومانکرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە لە شەوی رابردوو تا ئێستا ئاگربە ئاقاری ئەو دوو گوندە کەوتووە و تا ئێستا کونترۆڵنەکراوە، بە سەدان داربەرو و دەیان دۆنم پۆش و پاوان و رەزو باخی ھاوڵاتی ئەو ناوچەیە سوتاون.

ھاوکات نیوەڕووی ئەمڕۆ چیای گابنێرک لە دەڤەری بەرواری باڵا سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە باکووری قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومانکرا و بەوھۆیەوە ئاگر لەو شوێنەوە کەوتەوە و ترس و دڵەڕاوکێش لەلای ھاوڵاتیان دروستکرد.


PM:10:49:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت