موفتی دیمەشق کوژرا

‌محەمەد عەدنان ئەفیونی، موفتی دیمەشق

وێستگەنیوز-

دەزگاکانی راگەیاندنی نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویانکردەوە، محەمەد عەدنان ئەفیونی، موفتی دیمەشق لەرێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلکەیدا لە شارۆچکەی قەدسیا کوژراوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی سانای  نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد عەدنان ئەفیونی، موفتی دیمەشق بەسەختی برینداربووە، دوای ئەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلکەیدا تەقیوەتەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات وەزارەتی ئەوقافی سوریا ئاشکرایکرد، موفتی دیمەشق "دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بە ئامانجگیراوە، شەهیدبووە".

دۆخی سوریا سەرەڕایی چەندین رێککەوتن بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایش و گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ ناوچەکانیان، تائێستاش روداوەکانی کوشتن و بەرەنگاربونەوە لەنێوان هێزە فەرمییەکان و گروپە چەکدارییەکاندا بەردەوامی هەیە و هاوڵاتیان زیانمەندی سەرەکی روداوەکانن.


PM:09:57:22/10/2020






ئه‌م بابه‌ته 6572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو