وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی (2020-2021) بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی (2020-2021) بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پلانی پەروەردەیی 10-10-2020 یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت و 11-1-2021 تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ دەکرێت و مانگی حوزەیرانیش ساڵی نوێی خوێندن کۆتایی دێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، 27ـی ئەیلول یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە و لە 10-10ەوە پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردوە، 11ی کانونی یەکەمی 2021یش تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش هاتوە، مانگی حوزەیران بۆ زۆرینەی قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی ساڵی نوێی خوێندن کۆتایی دێت و تاقیکردنەوەی گشتی و وەزاری پۆلی 9 و 12 دەستپێدەکات.
PM:09:07:22/10/2020
ئهم بابهته 3992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت