ئاگرێک لەناوەندی دهۆک کەوتەوە و چەند دوکانێک سوتان
دیمەنی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو شاری دهۆک
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لەناو چەند دوکانێک لە ناوەندی شاری دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج دوکان سوتاون، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیش دەڵێت، بەهۆی ئاگرەکە زیانێکی زۆر کەوتوەتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری روداوەکە پێکهێنراوە.
بێوار عهبدولعهزیز، وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك به وێستگەنیوزی راگهیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆکارێکی نەزانراو ئاگر لەناو پێنج دوکان لە سەنتەری دهۆک کەوتوەتەوە، دوکانەکان تایبەت بون بە پێڵاو و کەلوپەلی ناوماڵ و زیانێکی زۆریان پێگەیشتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن هێزەکانیانەوە توانراوە ئاگرە کۆنتڕۆڵبکرێت، هەروەها بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری روداوەکە و زانینی زیانەکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەستی بەکارکردوە.
PM:08:52:22/10/2020
ئهم بابهته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت