دەست دەکرێت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال
وێستگه نیوز-
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری حکوومەتی عیراق، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هەڵدانەوەی ژمارەیەک لە گۆرە بە کۆمەڵەکانی شنگال، بۆ ئهو مهبهستهش دوێنێ چوارشەممە شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گەیشتووەتە گوندی سۆراخ سەربە قەزای شنگال.
تیمی گۆڕە بەکۆمەڵەکان سەربە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە پێشتر مەشقی تایبەت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان پێكراوه و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە عیراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و ئامادەکاری پێویستن، بڕیاره رۆژی 24ی ئەم مانگە دەست بکرێت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
لهماوهی رابردوودا بە سێ قۆناغ 17 گۆڕ لە گوندی کۆجۆ 11 گۆڕی بەکۆمەڵ ههبوون و شەش گۆڕیش تاکەکەسی بوون، هەڵدڕانەوەی گۆڕی بهكۆمهڵ لەو گوندە تەنیا دوو گۆڕی بە کۆمەڵ ماونەتەوە ئەگەری هەیە ئەوانیش لەم میانی ئەم پڕۆسەیەدا دەست بکرێت بە هەڵدانەوەی.
PM:04:37:22/10/2020
ئهم بابهته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت