به‌شیر حه‌داد: ئەگەر حکومەتی‌ عیراق قەرز نەکات موچەی‌ ئەم سێ مانگەی پێنادرێت


وێستگه‌ نیوز- 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەگەر حكومه‌تی‌ عیراق قەرز نەكات موچەی ئەو سێ مانگەش نادرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی دۆخی دارایی عیراق لەکۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، عیراق بە بارو و دۆخێکی خراپ تێپەڕدەبێت، بەم پڕۆژە یاسایەی قەرز کە پێشکەش کراوە ڕۆژی شەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت، پڕۆژەیاساکە داوا دەکات حکومەت دەستکراوەبێت و پەرلەمان ڕێگا بدات 41 ترلیۆن دینار قەرزبکات وەک چارەسەری ئەو کورتهێنانە بۆ سێ مانگی داهاتوو، تاوەکو بوودجەی 2021 پەسەند دەکرێت.

بەشیر حەداد راشیگه‌یاند، پێدەچێت پەڕلەمان بڕیاری لەسەر بدات بەچەند مەرجێک لەسەر ئەو پاکێجە سپیەی ڕەوانەی کردووە دیراسەت دەکرێت، لەچوارچێوەی ئەمە بڕیار دەدرێت، چونکە ئەگەر قەرز نەکرێت موچەی ئەو سێ مانگەش نادرێت.



PM:03:56:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت