وێستگه نیوز-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، روداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو خوشكدا روویدا، به‌ڵام كارمه‌ندێكی هاتووچۆیان تاوانبار كردووه به رووداوه‌كه.
فازل حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌بسیوك رایگەیاند، ئەمرۆ لەسەرشەقامی 60مەتری لەیەکتر بری لەیلاقاسم پێکدادانێکی سوک رویدا لەنێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت کەسوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبوو.
وتیشی،روداوەکە بەهۆی هەوڵی دەرچون بوو لەترافیک لایت، لەگەل سوربونی گڵۆپی ترافیكەكە لەلایەن یەکێک لەشوفێرەکان کەلەدواوە بوو، خۆی كێشا بەوەی دیكەدا كە خوشکی بوو.
فازل حاجی زیاتر باس له رووداوه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت، لەکاتی چونی پۆلیسی هاتوچۆ بۆلایان هەردوولا پۆلیسەکەیان تاوانبار کرد و وتیان ئەگەر تۆزەکی دی گلۆپەکەت سورنەکردبایە چی دەبوو؟ وەکو ئەوەی کە پۆلیسەکە بەدەست هەموو جارێ چراکان بگۆرێت نەک بەئۆتۆماتیکی.
PM:02:51:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوه‌ته‌وه