ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ: سێ کەسی كه لە تەقەکەرەکان خۆیان رادەستکرد
وێستگه نیوز-
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سێ کەسی دیکە لە تەقەکەرەکانی شارەکە خۆیان رادەستکردوە.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی له ته‌قه‌كه‌رانی شارۆچكه‌كه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پاش ئەوەی لەهەفتەی ڕابردوو دوو کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە دوای کۆکردنەوەی زانیاری دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ سێ کەسی دیکە دەرکردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، هەرسێ تۆمەتبار (پ ،ف ،م) دانیشتوی چەمچەماڵ (ب ،ح ،ع) و (ک ، م ، م) دانیشتوی ناحیەی شۆڕش ، خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کردوو ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان دەستی بەسەردا گیرا.
ئاشایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشكراشیكردووه، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە.
PM:02:20:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت