له هه‌رێم هه‌زار و 308 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
جارێكی دیكه له هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا، كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، هه‌زار و 308 كه‌س تووشبوون.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، جارێكی دیكه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئاماره‌كانی كۆرۆنای له 24 كاتژمێری رابردوو له هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه رایگه‌یاند:
شه‌ش هه‌زار و 451 تێست له 24 كاتژمێری رابردوو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه.
هه‌زار و 308 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژماره‌یه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت
246 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
17 كه‌س به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زیری ته‌ندروستی، ئاماژه‌ی به ئاماری گشتی كۆرۆنا كرد له هه‌رێمی كوردستان، كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
تا ئێستا 589 هه‌زار و 703 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه.
66 هه‌زار و 131 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه
38 هه‌زار و 807 چاكبوونه‌ته‌وه
25 هه‌زار و 81 حاڵه‌ت له ژێر چاره‌سه‌ریدان له ماڵ و نه‌خۆشخانه‌كان.
دوو هه‌زار و 243 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:01:56:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت