له دهۆك هێزە ئەمنیەكان هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مامۆستایهك و به لێدان دەیبەن
شڤان سەعید بەڕۆشکی
وێستگه نیوز ـ
له پارێزگای دهۆك هێزێكی دهمامكدار ههڵدهكوتنه سهر ماڵی مامۆستایهك و له بهرچاوی ژن و منداڵهكانی به لێدان دهیفڕێنن، ههڕهشهش له ژن و منداڵهكهی دهكهن.
ئەیهان سەعید، برای شڤان سەعید لە لاپهڕهی تایبەتی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردوەتەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه 22ی تشرینی یهكهمی 2020، هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە شێوازێکی ترسناک چوونەتە سەر ماڵی براكهی "مامۆستا شڤان سەعید بەڕۆشکی" و لەبەر چاوی هاوسەرو منداڵەکانی بە لێدان و جلی خەوەوە فراندوویانه، هەڕەشەیان لە ژن و ماڵەکەشیان کردووە.
ئهوهشی وتووه: "مامۆستا شڤان جگە لە راو بۆچۆنی جیاواز و ڕەخنە ئاساییەکانی هیچ تاوانێکی نیە، بۆیە دەستبەجێ ئازادی بکەن".
دەقی نوسینەكەی ئەیهان سەعید:
مەسعود بارزانی چەکدارو عنتەرەکانت لە بادینان ڕاگرە
بۆ/ مەسعود بارزانی
بۆ/ پەرلەمان، کونسووڵیەکان، UN، دەستەی مافی مرۆڤ و میدیاکان
بەرەبەیانی ئەمرۆ رێککەوتی 22ي تشريني يةكةمي 2020، چەند هێزێکی چەکداری دەمامکدار بە شێوازێکی ترسناک دەرگای ماڵەکەیان کاندویانە و چوونەتە سەر ماڵی برای من مامۆستا (شڤان سەعید بەڕۆشکی) و لەبەر چاوی هاوسەرو منداڵەکانی بە لێدان و جلی خەوەوە فرِيَدراوة، هەڕەشەیان لە ژن و ماڵەکەشیان کردووە، مامۆستا شڤان بێ جگە لە ڕاو بۆچۆنی جیاواز و ڕەخنە ئاساییەکانی هیچ تاوانێکی نیە، بویە دەستبەجێ ئازادی بکەن.
پێویستە مەسعود بارزانی چەکدارو عنتەرەکانی لە بادینان بوەستێنیت، کە کەوتونە گیانی ڕۆژنامەنۆس و چاڵاکوانان، ئەگەر ئاگاداری ئەوە جەنابت بەرپرسیارە بەرامبەر ئەم کارە و زوڵمەی حزبەکەت دەکەت وخۆت سەرۆکیانی، ئەگەر ئاگادار نیت ئەوە کارەساتە ئاگات لە کوڕەکەت و حزبەکەت نیە ! ئەمە کەی ئەخلاقی حوکمدارییە بەچەکەوە لەبەرچاوی مناڵ و لێدان خەڵک برفێنن.
داوا لە پەرلەمان، ڕێکخراوەکان و دەستەی مافی مرۆڤ، UN، کونسۆڵەکانی وڵاتان لەهەرێم دەکەم چارەنۆسی براکەم و گشت زیندانیانی ڕای جیاواز ئاشکرا بکەن و فشار بکەن بۆ ئازادکردنیان، ئەم پرۆسە نایاسایی و نادیموکراسیە لە بادینان بوەستێنن.
چارەنۆس و سەلامەتی گیانی برام و دەستگیرکراوەکانی دیکە، لە ئەستوی پارتی، پارێزگارو ئاسایشی گشتی دهۆک دایە، لەسەر مافی خۆمان و ئەم زوڵمە بێدەنگ نابین.
PM:12:25:22/10/2020
ئهم بابهته 3576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت